Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 10:25

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی ھەرێم له‌گه‌ڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێته‌وه‌

بڕیاره‌ ھەفتەی داھاتوو شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات
حكومەتی ھەرێم
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه‌ و وته‌بێژی حكومه‌تیش له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بڕیار و ڕاسپارده‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو، بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ شاندێكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پەرلەمانی كوردستان كۆببێته‌وه‌، بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق و وەك ئامادەكارییەك بۆ سەردانەكەی ھەفتەی داھاتووی شاندی حكومەت بۆ بەغدا. 

هه‌ربه‌پێی بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاره‌ شاندێكی حكومه‌ت سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن و ئاڵوگۆڕی زانیاری له‌باره‌ی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناغی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی 2020 كه‌ له‌لایه‌ن وەزارەتی دارایی حکوومەتی عێراقه‌وه‌ ئاماده‌ ده‌كرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.