گوته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: كاتژمیر 30و9ی سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌سه‌ر ڕیگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر – خه‌بات، له‌نزیك عه‌لوه‌ی هه‌ولێر ئۆتۆمبیلێكی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا به‌هۆی تیژڕۆیی و بێ ئاگایی شۆفیره‌كه‌ی، خۆی كێشا به‌دواوه‌ی بارهه‌ڵگرێكی گه‌وره.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ڕوداوه‌كه شۆفێری ئۆپتراكه به‌سه‌ختی زامداربوو وه زیانێكی ماددی زۆریش به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه كه‌وت.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: ڕووداوه‌كه به‌هۆی تیژڕۆییهكی زۆره‌وه ڕوویداوه چونكه له‌و شوینه شه‌قامه‌كه راسته و هه‌روه‌ها ئاستی بینین زیاتر له 200مه‌تره.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.