حه‌بیب شه‌مه‌ری به‌رپرس له ھێزه‌كانی پۆلیس، رایگه‌یاند: ھێزێكی حه‌شدی شه‌عبی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی له پارێزگای دیاله خستووه‌ته خواره‌وه كه كامێرای چاودێری پێوه بووه، ئه‌ركه‌كه‌ی چاودێریكردن و وه‌رگرتنی زانیاری بووه له‌سه‌ر پێگه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه له‌نێویشیاندا پێگه‌ی سوپا بووه.
شه‌مه‌ری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، فڕۆكه‌كه له لایه‌ن ئه‌و ھێزانه‌وه له ناوچه‌ی كه‌نعان رۆژھه‌ڵاتی باقووبه كراوه‌ته ئامانج و خراوه‌ته خواره‌وه.
ئه‌وه‌شی گوت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر فڕۆكه‌كه و ئه‌و لایه‌نه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی ناردووه ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه له میانی ئه‌م چه‌ند ھه‌فته‌یه‌ی رابردوو ٥ بنكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی رووبه‌ڕووی ته‌قینه‌وه‌ی گوماناوی بوونه‌ته‌وه، دواترینیان له رێگه‌ی بۆردومانی دوو فڕۆكه‌وه بووه له نزیك سنووری نێوان عێراق و سووریا كه به‌و ھۆیه‌وه جگه له كه‌وتنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی گه‌وره، چه‌كدارێكی حه‌شد كوژراو و یه‌كی تریش بریندار بوو.
ھه‌روه‌ھا به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه گرووپێكی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه‌ی ئه‌لبوكه‌مال له سنووری نێوان سووریا و عێراق له لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه كرایه ئامانج و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شد به‌و ھۆیه‌وه بوونه قوربانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.