یانه‌ی ڤالنسیا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی مارسیلینۆ گارسیا تۆرالی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی دا
مارسیلینۆی ته‌مه‌ن په‌نجاوچوار ساڵ له وه‌رزی رابردوودا، نازناوی جامی شای ئیسپانیای بۆ تیپه‌كه برده‌وه‌و رۆلێكی گرنگی بینی له گه‌یشتنی یانه‌كه بۆ خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، به‌ڵام له‌م وه‌رزه‌دا دوای به‌رێوه‌چوونی سێ گه‌ڕی لالیگا یانه‌ی ڤالنسیا له خانه‌ی ده‌یه‌م دێت به كۆكردنه‌وه‌ی ته‌نها چوار خاڵ
جێگای باسه دورخستنه‌وه‌ی مارسیلینۆ له كاتێكدایه كه شه‌ممه‌ی داهاتوو له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی چوارمی لالیگادا یانه‌ی ڤالنسیا رووبه‌رووی یانه‌ی بارسه‌لۆنا ده‌بێته‌وه
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیداره‌ی یانه‌ی ڤالنسیا سوپاس و ستایشی كاره‌كانی مارسیلینۆی كردوه كه له رابردوودا له‌گه‌ڵ یانه‌كه هه‌وڵ و ماندوبونێكی زۆری داوه، ئیداره‌ی یانه‌كه ئومێد ده‌خوازێت له داهاتوودا ئه‌و راهێنه‌ره له ئه‌ركی نوێی سه‌ركه‌وتوو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.