ئه‌مڕۆ دانیشتنێكی تری دادگای سلێمانی له‌سه‌ر كه‌یسی كوژرانی تاریق-ی به‌قاڵ به‌ڕێوه‌چوو، دوای دانیشتنه‌كه‌ش كه‌سوكاری كوژراوه‌كه رایانگه‌یاند كه دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ بكوژرانی كوڕه‌كه‌یان ده‌ركردووه.
تاریق رۆسته‌م، ناسراو به تاریق-ی به‌قاڵ له مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو له دوای داخستنی دووكانه‌كه‌ی له‌نێو شاری سلێمانی، به ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه بێسه‌روشوێن بوو، دوای چوار مانگ ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركردنی باندێكیان راگه‌یاند كه كاری كوشتن و دزیكردنیان ئه‌نجامداوه و ته‌رمی دووكه‌سیان دۆزیه‌وه كه له لایه‌ن ئه‌و بانده‌وه كوژرابوون، یه‌ك له ته‌رمه‌كان تاریق-ی به‌قاڵ بوو.
مه‌ولود مارف خاڵی تاریق-ی به‌قاڵ دوای ته‌واوبونی دانیشتنی دادگ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له باره‌ی دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگاوه رایگه‌یاند كه له دانیشتنه‌كه‌دا دادوه‌ر بڕیاری لهسێدارانی بۆ بكوژانی تاریق ده‌ركردووه كه ژماره‌یان سێ كه‌سه، سزاكه‌ش به شێوه‌یه‌كه له‌سێداره‌دان ھه‌تا مردن ده‌بێت.
ئه‌و گوتی: تاوانباران له به‌رده‌م دادوه‌ردا جارێكی تر دووپاتیان كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه.
كه‌سوكاری تاریق كه له‌به‌رده‌م دادگادا كۆبووبونه‌وه دڵخۆش بوون به بڕیاری كۆتایی دادگا له ھه‌مانكاتدا داوایان له به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان كرد به زوویی بڕیاره‌كه‌ی دادگا جێبه‌جێ بكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.