ڕۆژی پێنجشه‌ممه 12ـی 9ـی 2019 له سه‌لاحه‌ددین سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی پێشوازی له شاندێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا كرد كه پێكهاتبوو، له كامیران حاجۆ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نجوومه‌ن و، ئیبراهیم برۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانیی كورد له سووریا.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهاته سیاسییه‌كانی سووریا و هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌مه‌ڕ قه‌یرانی سووریا و هاوكێشه مه‌یدانی و سیاسییه هه‌نووكه‌ییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی سووریا و ناوچه‌كه تاوتوێ كرا.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕۆشنایی خرایه سه‌ر هه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كانی سووریا و په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی گشتیی سووریا و ئایینده‌ی گه‌لی كورد له وڵاته سه‌رۆك بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییه‌كانی خۆی بۆ شاندی میوان خسته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.