پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ئاگر له شاخی گۆیژه (سلێمانی ده‌كه‌وێته دامێنی شاخی گۆیژه) كه‌وته‌وه و بڕێكی زۆر پووش و پاوانی شاخه‌كه سووتا.
دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی سلێمانی گه‌یشتنه ناوچه‌كه و له رێگه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر و كارمه‌ندانی تیمه‌كانه‌وه ده‌ستیان به كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی به‌رگریی شارستانی سلێمانی، دیار ئیبراھیم له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاند كه ژماره‌یه‌كی زۆری تیمه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و توانراوه به‌شی زۆری ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا ھۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌زانراوه، جگه له برینداربوونی كارمه‌ندێكی تیمه‌كانیان به ھۆی ئاگره‌كه‌وه زیانی دیكه‌ی نه‌بووه و به‌شێكی زۆری باخ و پاوانی ناوچه‌كه‌ش له سووتان رزگار كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.