به‌پێی پڕۆژه یاسایه‌ك هه‌ركه‌سێك له‌شوێنه گشتییه‌كان به‌جلی خه‌وه‌وه ده‌ربكه‌وێ، به هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و ئه‌گه‌ریش دووباره‌ی كرده‌وه ،ئه‌وا سزاكه‌ی بۆ دوو ئه‌وه‌نده زیاد ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتارێكی كوه‌یتی پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه هاووڵاتیان و گه‌شتیاران پابه‌ند ده‌كات كه ده‌بێ ره‌چاوی داب و نه‌ریت و رۆشه‌نبیری كۆمه‌ڵگای كوه‌یتی بكه‌ن،له‌وانه ده‌ركه‌وتن به‌جلی خه‌وه‌وه (به‌هه‌موو شێوه‌كانی ) له‌شوێنه گشتییه‌كان.
له‌پڕۆژه یاساكه‌دا پێشنیار كراوه ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك پابه‌ندی ئه‌و داب‌و نه‌ریته نه‌بوو، ئه‌وا سزاكه‌ی له 500 دینار كه‌متر نه‌بێت و له هه‌زار دیناریش زیاتر نه‌بێت، ئه‌گه‌ریش كاره‌كه‌ی دووباره كرده‌وه ئه‌وا سزاكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده ده‌بێت.
سه‌رچاوه / رۆژنامه‌ی قه‌به‌سی كوه‌یتی
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.