ئەمه‌ریكا له چوارچێوه‌ی راپۆرتێكدا ئاشكری كردووه كه ئیسرائیل هێرشی سەر بارەگا و کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی حەشدی شەعبی ئەنجامداوە.
ئه‌م راپۆرته كه دواتر وێنه‌یه‌كی بۆ لێژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عێراق نێردراوه وه‌ك هاوكارییه‌ك دێت بۆ یارمه‌تیدانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ی كه لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ لێکۆڵینەوە له‌و رووداوه پێکھێندراوە.
له به‌شێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كه له‌مه‌ولا ئه‌مه‌ریكا ئه‌ركی پاراستنی ئاسمانی عێراق له هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك ده‌گرێته ئه‌ستۆ.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له فهرمانێدا ماوه‌یه‌ك دوای ئه‌و رووداوی هێرش كردنه بۆ سه‌ر عه‌مباره‌كانی چه‌ك وته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك سه‌رۆكی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان فه‌رمانی ده‌ركرد ھیچ فڕۆکەیەک بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئه‌و بە ئاسمانی عێراقدا بفڕێت گەر گوێیان نەگرت لێیان قبوڵ ناکرێت.
له لایه‌كی دیكه هه‌ر ئه‌وكات حه‌شدی شه‌عبی پێكهێنانی هێزێكی ئاسمانی رایگه‌یاند كه ئه‌مه‌ش دژایه‌تی موقته‌دا سه‌دری لێكهوتهوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه ره‌نگه له حكوومه‌ت بكشێته‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.