وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گریان له‌به‌رده‌ستدایه كه ده‌رده‌خات كه‌شتی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی ناسراو به "ئه‌دریانی ده‌ریا یه‌ك" كه تایبه بوو به گواستنه‌وه نه‌وتی ئێران باره نه‌وته‌كه‌ی بۆ سووریا گواستووه‌ته‌وه .
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه حكومه‌تی ئێران به‌ڵێنه‌كانی خۆی بۆ نه‌گواستنه‌وه‌ی ئه‌و باره نه‌وته پشتگوێ خستووه و پێشێلی كردوون.
مۆرگان ئۆرتیگاس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: به‌ڵگه‌ی سه‌ڵمێندراو و حاشا هه‌ڵنه‌گرمان له‌به‌رده‌ستدایه كه كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئه‌دریانی ده‌ریا یه‌كی ئێرانی نه‌وته‌كه‌ی بۆ سوریا گواستووه‌ته‌وه و راسته‌وخۆ وه‌ك سووته‌مه‌نی بۆ تانكی هێزه‌كانی رژێمی ئه‌سه‌د به‌كارهێنراون كه ئه‌و هێزانه‌ش خه‌ڵكی بێتاوانی سووریای پێ ده‌كوژن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی سه‌ڵمێندراومان له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوایه هیچ كاتێك له‌م بابه‌ته لێدوانمان نه‌ده‌دا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.