ماوەی حەوت ڕۆژ بوو گەنجێکی دانیشتووی شاری هەولێر دوای گەشتێکی بۆ گەلی شێرانەی سنووری شارۆچکەی ئامێدی وون ببوو و ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بهرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند: "عیماد عوسمان ئەو گەشتیارەی کە لەگەڵ پێج هاوڕێی ، حەوت ڕۆژ پێش ئێستا سەردانی سەیرانگەی گەلی شێرانەی کردبوو و دواتر وون ببوو ئەمڕۆ لە هەمان سەیرانگە تەرمەکەی لەنێو ئاو دۆزرایەوە و ڕەوانەی پزیشکیی دادی دهۆک کرا بەمەبەستی زانینی هۆکاری مردنەکەی".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە پۆلیسی شارەدێی دێرەلووکی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە و بەدواداچوونەکانیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.