Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 07:10

گۆڕان: ئه‌مرۆ ڕێکخەری گشتى و خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێردرێت

بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی هەریەکە لە عومەر سەید عەلی و شۆڕش حاجی کێبڕکێیانە
کوردستان TV
100%


میدیای بزووتنه‌وه‌ى گۆران بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14 ى 9 ى 2019 ، دوای دوو ساڵ، بزووتنەوەی گۆڕان جارێکی دیکە ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن هەڵدەبژێرێت.


میدیای گۆڕان بڵاویشی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ پۆستی ڕێکخەری گشتی، هەریەکە لە عومەر سەید عەلی، ڕێکخەری ئێستای گۆڕان و شۆڕش حاجی، کە ئێستا ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنە کێبڕکێیانە.


میدیای گۆڕان ده‌شڵێت ، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری خەڵك.
 له‌كۆتادا میدیای گۆڕان رایگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌پێی ده‌ستووری ناوخۆیی ‌‌گۆڕان، ماوه‌ی خولی خانه‌ی راپه‌ڕاندن بۆ دوو ساڵ ده‌بێ و ئه‌ندامانی خانه‌، سێ خولی هه‌ڵبژاردن بۆیان هه‌یه‌ بۆ هه‌مان پۆست خۆیان كاندید بكه‌نه‌وه‌. بێجگه‌ له‌ رێكخه‌ری گشتیی ‌پێنج كه‌س وه‌ك ئه‌ندامی خانه‌ی راپه‌ڕاندن له‌لایه‌ن جڤاتی نیشتمانییه‌وه‌ ده‌نگیان پێده‌درێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.