Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 07:10

فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا 3 گوند لە سنوری قەسرێ بۆردوومان دەکەن

په‌یامنێری كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


دره‌نگانى ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 13 ى 9 ى 2019 ،  بەبیانووی بنکەو بارەگاکانی چەکدارانی پەکەکە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنووری سێ گوند لە سنوری ناحیەی قەسرێ لە باڵەکایەتی بۆردوومان دەکەن.

شاخەوان حوسێن، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر هەشتی ئێوارەی رۆژى هه‌ینى بۆ چەند جارێک فڕۆکەکانی تورکیا بۆردوومانی دۆڵی بەڵەییانیان لە سنوری قەسرێ کردووە.

گووتیشی: بۆردوومانەکە ناو ئاوایی و خانووی گوندنشینانی لە هەرسێ گوندی (ماونان، ڕەزوێکە، وەسان) بۆردوومان کردووە و زیانێکی زۆری ماددی بەر هاووڵاتیانی ناوچەکە کەوتووە، پووش و پاوانی ناوچەکە ئاگری تێبەربووە، شووشەی پەنجەرەی ماڵەکان و مزگەوت و قوتابخانەکان زیانیان بەرکەوتووە و گوندنشینانی ناوچەکە لە ترسێکی زۆردان و فڕۆکەی چاودێریش بەسەر ناوچەکە دەسوڕێتەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرێ دەشڵێت: هەرچەندە زیانی گیانی نییە، بەڵام لە ئێستا بەهۆی بۆردوومانەکە کارەبای نیشتیمانی گوندەکان پچڕاوە، هەندێک لە خەڵکی مەدەنی چوونەتە ناو تونێل و مەنفەزەکان و ناتوانن گوندەکەش بۆ شوێنە ئارامەکان جێبهێڵن.
سەبارەت بە زیانەکانی چەکدارانی پەکەکەش، زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە پێگەکانی پەکەکە لەناوچەکە کراونەتە ئامانج، بەڵام لە ئێستادا زیانەکان نەزاندراون.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.