به‌شێك له هاوسه‌ران دوای له دایكبوونی منداڵا بۆ نزیكی ڕووبه‌ڕووی گرفت ده‌بنه‌وه, له‌كاتێكدا ناكرێت به هۆی منداڵه‌وه ئه‌م پڕۆسه‌یه بكرێته قوڕبانی, پێویسته هاوسه‌ران پلان و بهڕنامهییان هه‌بێت بۆ جووتبوون. به‌ڵام زۆربه‌یان به‌هۆی منداڵه‌وه خۆیان له‌م په‌یوه‌ندییه به‌دوور ده‌گرن، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه, له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ندین رێگا چاره هه‌یه بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م رێگرییانه.
هه‌ر چه‌نده سه‌رجێی دوای بوونی منداڵا كارێكی ساده‌و ئاسان نییه، به تایبه‌تی ئه‌و دایك و باوكانه‌ی ده‌بنه خاوه‌ن منداڵا كێشه‌ی بێخه‌وییان بۆ دێته پێش ئه‌مه‌ش سرووشتییه، به‌ڵام وابیر ده‌كه‌نه‌وه ناتوانن به حه‌زو ئاره‌زووی خۆیان پرۆسه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌و گه‌رمییه‌ی له‌نێوانیاندا هه‌بووه سارد ده‌بێته‌وه.
ناتوانن له‌م ماڵه‌دا به حه‌زی خۆیان سه‌رجێ بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ست ده‌كه‌ن منداڵه‌كانیان یا چاودێرییان ده‌كه‌ن یا گووێیان له ده‌نگی كاتی جووت بوونیان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی شه‌رم له خۆ كردنه‌وه له به‌رامبه‌ر منداڵه‌كانیان.
به‌ڵام ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه و هاوسه‌ران به‌بوونی منداڵیش ده‌توانن چێژ له پێكه‌وه‌بوون وه‌رگرن و به‌رده‌وام بن.
به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵا منداڵه‌كانیان له ژوورێك ده‌خه‌ون بۆ كرده‌ی نزیكی ڕووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه, بۆیه زۆر جار له‌و هاوسه‌رانه ده‌شێوێت و نازانن چۆن ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر بكه‌ن, له‌به‌ر ئه‌وه له‌م حاڵه‌تانه‌دا تووشی زیان ده‌بن هه‌م له‌ڕووی جه‌سته‌ی و هه‌میش ده‌روونی.
بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م كێشانه و رێگری كردنی له ده‌رهاوێشته خه‌راپه‌كانی چه‌ند رێگایه‌ك هه‌یه پێویسته هاوسه‌ران بگرنه‌به‌ر.
پێویسته له چ ته‌مه‌نێكدا ژووری نوستنی منداڵا جیا بكرێته‌وه؟
منداڵا له ته‌مه‌نی یهكساڵا و نیودا ده‌توانێت ژووری نووستنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت, ئه‌مه‌ش نه‌ك ته‌نها بۆ دایك و باوك باشه، به‌ڵكۆ بۆ گه‌شه‌كردن و پێگه‌یشتنی منداڵه‌كه‌ش باشه و هه‌ست به سه‌ربه‌خۆیی زیاتر ده‌كات. منداڵا له ژووری تایبه‌تی خۆیدا فێر ده‌بێت و زیاتر ده‌خه‌وێت, هاوسه‌رانیش به ئاسۆده‌یی و بێ ترس ده‌توانن زیاتر له‌گه‌ڵا یه‌كتر كات به‌سه‌ر به‌رن, هه‌ندێك له هاوسه‌ران وابیرده‌كه‌نه‌وه منداڵی تازه له‌دایكبوو، واته ئه‌و منداڵانه‌ی هێشتا توانای قسه‌كردنیان نیه هه‌ست به هیچ ناكه‌ن و له‌پێش چاویان ده‌ستگه‌مه یا جووتبوون ئه‌نجام ده‌ده‌ن, له كاتێكدا ئه‌مه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌یه، چونكه منداڵانی تازه له‌دایكبوو هه‌ر چه‌نده توانای قسه‌كردنیان نیه, به‌ڵام یادگه‌یه‌كی به‌هێزییان هه‌یه, وه‌ك وێنه دێته به‌ر چاویان و له‌ناو مێشكیاندا خه‌زن ده‌بێت, هه‌ندێكجار ده‌گاته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی منداڵان وابیر بكه‌نه‌وه باوكیان ئازاری دایكیان ده‌دات و تووندوتیژی به‌رامبه‌ر دایكیان ئه‌نجام ده‌دات. ده‌بێته هۆی جێهێشتنی كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر ده‌روونی منداڵا ودرووست بوونی رق و كینه به‌رامبه‌ر باوكی.
هاوسه‌ران چ پلانێكیان هه‌بێت تا منداڵه‌كانیان ڕووبه‌ڕووی كێشه نه‌بن؟
پێش ئه‌وه‌ی بیانه‌وێت سه‌رجێ بكه‌ن پێویسته كاتێكی گۆنجاو ته‌رخان و ده‌ستنیشان بكه‌ن، بۆ نموونه منداڵه‌كه خه‌وتبێت یا له ماڵه‌وه نه‌بێت. یا ده‌توانن له‌و كاتانه‌ی منداڵه‌كه خه‌وتووه شه‌و تا به‌یانی كاتێك بۆ خۆیان دیار بكه‌ن. یا ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نی منداڵا تا ئه‌و ڕاده‌یه گۆنجاو بێت كه بتوانن به كه‌سێكی نزیك خۆیان بسپێرن باشتره و ده‌توانن له كاتی پێویست ئه‌م كاره بكه‌ن.
ئایا ده‌كرێت له‌پێش چاوی منداڵا سه‌رجێی ئه‌نجام بدرێت ؟
زۆربه‌ی هاوسه‌ران ئه‌گه‌ر چه‌ندیش سه‌رقاڵا بن ته‌نانه‌ت بۆ شووشتنی ددانیش كاتێك ته‌رخان ده‌كه‌ن, كه‌واته بۆ چێژ بینین له جووتبوون ده‌توانن كاتی گۆنجاو بۆ خۆیان دابین بكه‌ن و به‌رنامه‌یه‌ك داڕێژن، ئه‌مه ئه‌سته‌م نیه! پێویسته زه‌مینه‌یه‌كی باش و له‌بار هه‌بێت و به‌شێوه‌یه‌ك كه بتوانن له‌گه‌ڵا یه‌كتر كات به‌سه‌ربه‌رن بێ ئه‌وه‌ی هه‌بوونی منداڵا ببێته به‌ربه‌ست.
به‌یانیان پێش خۆڕهه‌ڵاتن چێژبه‌خشترین كاته بۆ جووت بوون، به‌ڵام منداڵا زۆربه‌ی جار له‌م كاته‌دا به‌خه‌به‌ر دێت، ئه‌مه‌ش كۆسپێك دروست ده‌كات، رێگای هه‌یه كه بتوانن له‌م كاته‌دا له‌م چێژه بێ به‌ش نه‌بن, شه‌وان له‌گه‌ڵا یه‌كتر بڕوونه ژووری خه‌وتن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له ئێوه له‌گه‌ڵا ئه‌ویتر نه‌چوو بۆ ژووری نووستن ئه‌گه‌ر ئه‌وی دیكه حه‌زی سهرجێیشی هه‌بێت كاتێ ده‌بینی جووته‌كه‌ی خه‌وتووه یا حه‌زی ده‌مرێت یا به حه‌زه‌وه ده‌خه‌وێت و بێ به‌ش ده‌بێت له چێژ ئه‌مه‌ش كێشه‌ی ساردی و هه‌ندێكجاریش ده‌روونی بۆ ئه‌وی دیكه دروست ده‌كات.
هه‌وڵبده‌ن زوو بخه‌ون، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كانیش خه‌ویان لێنه‌كه‌وێت، بۆ سهرقاڵكردنیان به شتێكی ته‌ندروست و گونجاو بیر له بابه‌تی جۆراوجۆر بكه‌نه‌وه.
شوێنی تایبه‌تی جووت بوونی ژن و مێرد.
كاتێك منداڵكه زۆر بچوكه دایك بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ناكرێت منداڵه‌كه‌ی به‌ته‌نێ بێت و هه‌موو ده‌رگاكان به كراوه‌ی ده‌هێڵێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیشی ناوماڵیش بكات, ته‌نیا له‌و حاڵه‌تانه‌دا ده‌رگا داده‌خات كه منداڵه‌كه ده‌خه‌وێت. به‌ڵام پێویسته دایكان و باوكان منداڵه‌كانیان فێر بكه‌ن چۆن حه‌ره‌می تایبه‌تی خه‌ڵك بپاڕێزن و بێ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رگا بده‌ن نه‌چنه ژووری هیچ كه‌سێك ئه‌گه‌ر له ده‌رگاش بده‌ن ده‌بێت مۆڵه‌تیان بدرێت تا بتوانن بچنه ژووره‌كه یا ده‌رگاكه بكه‌نه‌وه.
له‌كاتی جووت بوون ئاگاداری ده‌نگتان بن.
له هه‌رجۆره نزیكبوون و جووتبوونێك ئاگاداری ئه‌و ده‌نگانه بن كه ده‌شێ بچیته ده‌ره‌وه حه‌ره‌می تایبه‌تیتان، چونكه ده‌بێته هۆی ئاڵۆزی یا سه‌رهه‌ڵدانی فزولی له‌لایه‌ن منداڵه‌كانه‌وه، بۆیه واباشتره مۆسیقایه‌كی هێور داگیرسێنن یا ته‌له‌ڤزیۆن و رادیۆ.
ن/ شه‌هلا ره‌شید
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.