سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند سبه‌ى یه‌كشه‌ممه 15 ى 9 ى 2019 ، مووچه‌ى مانگی 6 ى وه‌زاره‌تى تەندروستی دابەشدەکرێت.
وتیشى بۆ رۆژى دووشه‌ممه 16 ى 9 ى 2019 موچەی وەزارەتی کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشدەکرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابوری راشیگه‌یاند بۆ رۆژى سێشه‌ممه 17 ى 9 ى 2019 موچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستیە تایبەتیەکان دابەشدەکرێت
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند به‌پێى خشته‌ى ئاماده‌كراو بۆ رۆژانى دواتر دابه‌شكردنى مووچه به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى 453 ملیار دیناره‌كه‌ى به‌غدا كهبریاره رۆژانى داهاتوو ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت ، پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى مووچه خێراتر ده‌بێت
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی وتیشى تاوه‌كو 24 ى 9 ى 2019 مووچه‌ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
ئاماده‌كردن و دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.