یانه‌ی بارسێلۆنا پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی ڕابردووی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی یانه‌ی ڤالێنسیا له یاری لوتكه‌ی هه‌فته‌ی چواره‌می خوله‌كه سازكرد
یاریه‌كه كاتژمێر 10 ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر له یاریگای كامپ نۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له كۆی چوار یاری خاوه‌نی چوار خاڵه‌و له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ندی لالیگا دێت، ڤالێنسیاش كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی گۆڕی، به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌مان ژماره‌ی خاڵه‌كان و به جیاوازی گۆڵ له پله‌ی ده‌یه‌می ڕیزبه‌ند دایه، لیۆنێل مێسی ئه‌رژه‌نتینی و ئه‌ستێره‌ی بلاوگڕانا به‌هۆی چاك نه‌بوونه‌وه‌ی پێكانی، به‌شداری له‌و یاریه ناكات، به‌ڵام لویس سوارێزی ئۆرگوایی پێكانی چاك بۆته‌وه‌و له دوو ڕۆژی ڕابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌یدا مه‌شقی كردووه
ئێرنیستۆ ڤالڤێردی ڕاهێنه‌ری بارسێلۆنا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند كه ڕاسته ڤالێنسیا چه‌ند ڕۆژێكه ڕاهێنه‌ری گۆڕیوه، به‌ڵام تیپه‌كه خاوه‌نی پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت به هه‌مان شێوازی یاریه‌كانی پێشووی ده‌ربكه‌وێت، سه‌باره‌ت به باری ته‌ندروستی مێسی
ڕاهێنه‌ری بارسا گوتی، مێسی هێشتا بۆ یاریكردن ئاماده‌نیه، ناشزانرێت بۆ یاری ڕۆژی سێشه‌ممه له‌به‌رامبه‌ر دۆرتمۆند له چامپیۆنس لیگ ده‌گه‌ڕێته‌وه تیپه‌كه‌مان یان نا، به‌ڵام دووركه‌وتنه‌ی مێسی ده‌رفه‌تێكه بۆ ئه‌نتوان گریزمان و یاریزانانی دیكه‌ی یانه‌كه‌مان تا ئاست و تواناكانیان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی یاریگا ده‌ربخه‌ن
پێگه‌ى وه‌رزشى هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌ى به‌م شێوه‌یه بڵاوكرده‌وه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.