ئه‌لفۆنس ئاریۆلای فه‌ڕه‌نسی و گۆڵپارێزی نوێی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا له لایه‌ن تیپه‌كه‌یه‌وه پێشكه‌شی میدیاكان كرا
ئاریۆلا له دوایین ڕۆژه‌كانی مێركاتۆی هاوینه‌دا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه به شێوازی خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شاهانه كرد، گۆڵپارێزه‌كه خۆشحاڵی خۆی به هاتنی بۆ پێكهاته‌ی ڕیال ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند كه شانازی ده‌كات له ڕیزی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌و له ژێر سه‌رپه‌رشتی زێنه‌دین زێدان یاری ده‌كات
گوتیشی، ته‌واوی تواناكانم ده‌خه‌مه‌گه‌ڕ تا بۆ سه‌رجه‌م یاریه‌كانی تیپه‌كه‌م ئاماده‌بم و پێگه‌ی خۆم له یانه‌كه‌دا بسه‌لمێنم، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی درێسی ژماره یه‌ك له ڕیزی ڕیال مه‌درید، ئاریۆلا گوتی، ئه‌و درێسه بۆ من مانای زۆر گه‌وره ده‌به‌خشێت، پێشتر كاسیاس ئه‌م درێسه‌ی پۆشیوه كه ئه‌ویش پێشه‌نگ و نمونه‌ی به‌رزی من بووه‌و ده‌بێت بۆ هه‌موو لایه‌كی بسه‌لمێنم كه له‌مه‌ودوا من ژماره یه‌ك ده‌بم له یانه‌كه‌دا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.