ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ئیتالی و راهێنه‌ری یانه‌ی ئینته‌ر میلان ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یاریه‌كانی داهاتوو له خولی ناوه‌خۆو خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دووپات كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه ئاستی راسته‌قینه‌ی یانه‌ی ئینته‌ر میلان له‌و یاریانه به‌دیار ده‌كه‌وێت ،یانه‌كه‌ی باشووری ئیتالیا به سه‌ره‌تایه‌كی باش ده‌ستی به‌یاریه‌كانی خولی ناوه‌خۆ كردوه‌و دوویاری ئه‌نجام داوه‌و شه‌ش خالی به‌ده‌ست هێناوه و ئه‌مرۆش میوانداری یانه‌ی ئۆدینیزی ده‌كات .
كۆنتی له پرێس كۆنفراسێكیدا باسی له گرینگی یاریه‌كه‌و ئاست به‌رزی یاریزانه‌كانی و به‌تایبه‌تی رۆمیلۆ لۆكاكۆی به‌لجیكی كرد كه له‌م هاوینه له‌یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه هاتۆته ریزی یانه‌ی ئینته‌ر میلان ، كۆنتی ده‌لێت یانه‌ی ئۆدینیزی یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌و ئه‌ركمان له‌یاریه‌كه قورس ده‌بێت چونكه یانه‌كه یاریزانی ئاست به‌رزو خاوه‌ن جه‌سته‌ی به‌هێزی هه‌یه‌و به‌شێوه‌یه‌كی تۆكمه به‌رگری ده‌كه‌ن . سه‌باره‌ت به‌ئاست به‌رزی یاریزانه‌كانیشی كۆنتی گوتی نامه‌وێ جیاوازی له نێوان یاریزانه‌كانم بكه‌م به‌لام لۆكاكۆ یاریزانێكی زۆر باشه‌و له‌سه‌ریشی پێویسته یاری دوای یاری ئاستی باشتر پێشكه‌ش بكات
شایه‌نی باسه یانه‌ی ئینته‌ر میلان له بیست‌و سێ رۆژی داهاتوو ده‌بێ حه‌وت گرینگ ئه‌نجام بدات سه‌ره‌تا به میوانداری ئۆدینیزی ده‌ست پێ ده‌كات و دوایی دوایش یاری دێربی میلان ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌مه جگه‌له یاری كردن له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی بارسلۆنه له خولی یانه پاله‌وانه‌كان و دواتریش یاری له‌گه‌ل یانه‌ی یۆڤنتۆسی پێشه‌نگ و خاوه‌ن هه‌شت نازناوی خولی یانه‌كانی ئیتالیا ئه‌نجام ده‌دات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.