ده‌مه و ئێواره گه‌یشتمه گه‌ڕه‌كی پۆدگۆرزێ له شاری كراكوڤ،، له خانوویه‌كی كۆنه مودێلی قه‌شه‌نگدا نیشته‌جێ بووم. شه‌وێ به‌ئاسووده‌یی نووستم، باش بوو هیچم له مێژووی تراژیایی گه‌ڕه‌كه‌كه نه‌ده‌زانی، پاشتر زانیم گه‌ڕه‌كی پۆدگۆرزی یه‌كێك بووه له ترسناكترین ئه‌و (گێتۆ)انه، كه هیلته‌ر جووه‌كانی تێدا شوورابه‌ند كردبوو، به‌رله‌وه‌ی بۆ كه‌مپه‌كانی مه‌رگ بنێردرێن، ئه‌و خانووه‌ش كه منی تێدا بووم خه‌ڵكی تێدا ئه‌شكه‌نجه دراوه، ئیدی شه‌وانم مۆته‌كه بوو، خه‌و نه ده‌چووه چاومه‌وه.
ئه‌و به‌شه‌ی شاری كراكۆڤ به ناوچه‌ی ( كازیمێرز) ناسراوه، جوانترین سروشتی له شاره‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌م دیووی ڕووباره و ئه‌و دیووی گرد و دارستانه. جووله‌كه‌كانی كراكۆڤ هه‌ر له دێر زه‌مانه‌وه، له كازیمێرز ژیاوون. نازیایهكانی ئه‌ڵمانیا كازیمێریان كرد به گێتۆ و زیندانی جووه‌كان، چونكه سروشت له‌دوو لاوه، بواری هه‌ڵهاتن و ده‌ربازبوونی لێ گرتبوون.
نازییه‌كان ساڵی 1941 گه‌ره‌كه‌كه‌یان شوارابهند كرد. ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان گووشت، ئه‌وانه‌شی كه نه‌كوژران، پاشتر گوازرانه‌وه كامپه‌كانی مه‌رگ له پلاسزو و هۆڵه‌كانی گاز و فرنهكانی ئاوسویتز و بێلزیس و له‌وێ كوژران.
گه‌ڕه‌ك و كۆلانه‌كان، له هه‌موو لایه‌كه‌وه، تارمایی مه‌رگ و كوشتن‌یان پێوه دیار. جووه‌كان هه‌موو ورده‌كارییه‌كی قوربانیانیان به به‌ڵگه‌وه تۆمار كردووه.
له مۆزه‌خانه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه یه‌ك به یه‌ك وێنه‌ی قوربانییه‌كان پارێزراون. هه‌ر له‌و شوێنه‌دا ده‌توانیت سه‌ردانی كتێخانه‌ی هۆلۆكۆست بكه‌یت، تاكوو ئه‌و كتێبهخانهیهم نه‌بینی بوو، نهم ده‌زانی جووه‌كان چه‌ند كارامانه یادی قوربانیانی خۆیان زیندوو ڕا گرتووه، چه‌ند به‌وردی كاریان له سه‌ر به‌دیكۆمێنتكردنی ورده‌كارییه‌كانی تراژیایدی هۆلۆكۆست كردووه.
له زۆربه‌ی ڕیستۆرانت و كافتریا و قاوهخانهكانیشد وێنه‌ی قوربانییه‌كان هه‌ڵواسرابوون.
ڕۆژانه گروپی جیاجیا، به‌تایبه‌تی گروپی منداڵان و گه‌نجان، به لێشاو سه‌ردانی گه‌ڕه‌ك و كۆڵانه‌كانی كازیمێرز ده‌كه‌ن. ده‌رباره‌ی گروپی منداڵه‌كان پرسیارم له خاوه‌ن كافتریایه‌ك كرد، گوتی: ڕۆژانه گروپی گه‌نجان، له ولاتانه‌وه سه‌ردانی كازیمێرز ده‌كه‌ن ، به‌شی هه‌ره زۆریان جوون و نه‌وه‌ی قوربانیانی هۆلۆكۆستن.
پێم گوت: پێتان وایه هه‌ڵواسینی ئه‌م وێنه تراژیدیانه له كافتریا و ڕێستۆرانهكاندا كارێكی گونجاوه بۆ منداڵانی ئه‌مڕۆتان؟ گوتی: به‌ڵی، نابێت مێژووی باب و باپیرانیان له بیر بكه‌ن، ده‌بێت هۆشیار بن، كه ئه‌گه‌ریی دووباره‌بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتی له‌و جۆره هێشتا هه‌ر له ئارادایه!
هه‌موو ساتێكی كازیمێرز ئه‌ندێشه و خه‌یاڵمیان بۆ تافی منداڵیم ده‌ورووژاند، بۆ ساڵی 1963 كه حكومه‌تی به‌عسی شه‌سته‌كان، نازییه‌كانی عیراق له كه‌ركووك،چۆن به‌شێكی له گه‌ڕه‌كی شۆرجه‌ی، به بلدۆزه‌ر ته‌خت كرد.
ئه‌و ڕۆژه من هێشتا مێرد منداڵ بووم، سه‌ر لهبایهنییهكی زوو بوو، ئه‌وه‌نده‌مان زانی سێ بلدۆز كتوپرش لووتیان نا به خانووه‌كانه‌وه، گوایه ئه‌و ماڵانه، كه پێی ده‌گووترا خانووی كۆماری، ته‌جاوزن و به شێوه‌یه‌كی یاسایی دروست نه‌كراون، سه‌یر له‌وه‌دا بوو پێشتر ئاگادار نه‌كرابوونه‌وه، سێ بلدۆزه‌ره‌كه چه‌ند ڕۆژێك كاری خۆیان كرد و گهڕهكهنانیان ته‌خت كرد، شۆرجییهكان به ناو كه‌ركووكدا به‌دوای داڵده‌دا ئاواره بوون، كه‌سیش نه‌ی ده‌وێرا داڵده‌یان بدات.
كه بلدۆزه‌ره‌كان خانووه كۆمارییه‌كانیان ته‌خت كرد، به‌وه‌وه نه‌وه‌ستان، ئه‌مجا ڕوویان له خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی بان كارێز كرد، كه هه‌موو به تاپۆی ڕه‌ش دوست كرابوون، خهڵككه تووشی شۆك بوون، ویستیان به‌ر له بلدۆزه‌ره‌كان بگرن، به‌ڵام به‌رانبه‌ر به سوپای عیراقی و حه‌ره‌س قه‌ومی ناچار بوون بكشێنه‌وه. هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان پێ كرا، ماڵ و منداڵ و كلوپهلهكانیان بهێننه ناو كۆڵان و سه‌ر جاده، به‌رله‌وه‌ی بهربهرچاویانهوه خانووكانیان كاول بكرێن.
ماڵی ئێمه كه‌وتبووه دوا كۆڵانی بان كارێز، هه‌موو كهولوپهل و ناوماڵهكهمان له سه‌ر جاده‌كه كۆمه‌ڵ كردبوو، باوكم به‌هه‌ڵه‌داوان ڕویشت بۆ ناو شار تاكوو ژوورێك بدۆزێته‌وه، چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی كرد، له هه‌ر ده‌رگایه‌كی ده‌دا، خاوه‌ن ماڵه‌كه داوای مۆڵه‌تی میری لێ ده‌كرد، مۆڵه‌تیش به كورد نهدهدارا! به‌درێژایی ئه‌و ڕۆژه من به‌دوای باوكمه‌وه بووم، ئه‌ویش بێ ئاگا له من، تاكوو گه‌یشتینه سه‌ر پرده كۆنه‌كه‌ی سه‌ر خاسه، باوكم هه‌ستی كرد كه‌سێك بهداوهوهیهتی، كه ئاوڕی دایه‌وه حه‌په‌سا، گوتی:
ڕۆڵه تۆ هه‌موو ئه‌و كاته به‌دوامه‌وه بوویت؟
گوتم: به‌ڵێ
باوكم باوه‌شی پێدا كردم.
بۆ ئێواره، كۆڵانه‌كه‌مان ته‌واو چۆڵ كرا، كه‌س له‌وێ نه‌مابوو، ئافره‌تێكی به‌ساڵاچوو نه‌بێ، كه به‌ته‌نیا ده‌ژیا، باجی وه‌نه‌وشی نابوو بوو، ئه‌و به‌ته‌نیا به‌جێ مابوو، باوكم هه‌موومانی له دواوه‌ی لۆرییه‌ك سوار كرد، باجی وهنهوشیش له‌گه‌ڵمان.
هاوكات هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا حكومه‌تی عیراقی بیست و هه‌شت كه‌سایه‌تی كوردی هه‌ڵبژارده‌ی شاری كه‌ركووك ، شیخ مارف به‌رزنجی و هاوڕییهكانی، له سێداره دا، ته‌رمه‌كانیان له سێ جێگه‌ی كشتیی كه‌ركووك، گه‌ڕه‌كی موسه‌لڵا، ئه‌حمه‌د ئاغا و گۆڕه‌پانی محكمه، هه‌ڵواسرابوون. خه‌ڵكێكی زۆر له ژێر تهرمهكانان ئاهه‌نگیان ده‌گێڕا، منیش وه‌كوو منداڵێك نازانم به‌دیاریانه‌وه وه‌ستابووم، نهم ده‌زانی ئه‌و ته‌رمانه كێن، دایكێك له ژێر ته‌رمی یه‌كێكیان بورابووه‌وه، ناسیمه‌وه، میم ورده بوو، ده‌شمزانی ڕه‌حیمی كوڕی له زیندانه، لێی نزیك بوومه‌وه، ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌حیمم ناسیه‌وه.
له كراكۆڤ بیره‌وه‌رییه‌كانی تافی منداڵیم زیندوو بوونه‌وه، له‌خۆمم ده‌پرسی:
كوا وێنه‌ی قوربانییه‌كانمان؟
كوا وێنه‌ی خانووه ڕووخاوهكانمان؟
تۆ بڵێیت كه‌سێك وێنه‌ی ئه‌و سێ بلدۆزهرهی له‌لا هه‌بێت؟
ن/ د.فازل جاف
كوردستان تیڤی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.