Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 06:07

عومەری سەید عەلی بۆ جاری دووەم بە ڕێکخەری گشتی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌

گۆڕان: هەڵبژاردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی ئەنجامدرا
کوردستان TV
100%

راگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 14 ى 9 ى 2019 هەڵبژاردن بۆ خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی گۆڕان ئەنجامدرا و عومەر سەید عەلی بۆ جاری دووه م بووەوە بە ڕێکخەری گشتی 

راگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆران رایده‌گه‌ێنێت ، لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی هەڵبژاردنیان کرد بۆ ڕێکخەری گشتی و عومەر سەید عەلی بە ڕێکخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

 راشیده‌گه‌یه‌نن  عومەر سەید عەلی 24  دەنگی هێناوە و شۆڕش حاجی کە تاکە کێبڕکێکاری بوو 12  دەنگی  بەدەستهێناوە.

عومەری سەید عەلی، لە ساڵی 1945 لەگەرەکی شێخانی شاری سلێمانی لە دایک بووە   لەساڵی 1992 دا بووە بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان  و لەساڵی 2009  بزوتنەوەی گۆڕانی لەگەڵ نەوشیروان مستەفا دامەزراندوە، لە25 ى 7 ى 2017  بووە بەڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەمڕۆش بۆ جاری دووه م هەڵبژێردرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.