له‌سه‌ر سكاڵای هاوڵاتیان و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌مه‌رج ورێنماییه‌كانی كاركردن، لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌یه‌ك له‌شاری سلێمانی داده‌خات.
به‌هۆی ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی توشی سوربوونه‌وه (حه‌ساسیه‌ت) بوون، په‌یوه‌ندیان به لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه كردووه بۆ سكاڵاكردن له‌سه‌ر مه‌له‌وانگه‌ی ( های كلاس) له‌گه‌ڕه‌كی كانی با.
له‌لایه‌ن لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه‌ی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه پشكنین بۆ شوێنه‌كه و ئاوی مه‌له‌وانگه‌كه كراوه، ده‌ركه‌وتووه به‌هۆی پسی ئاوه‌كه و نۆرماڵ نه‌بوونی (PH) كه‌یه‌وه شیاوی مه‌له‌كردن نییه تیایدا، بۆیه به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی مه‌له‌وانگه‌ی (های كلاس) داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه.
لیژنه‌ی مه‌له‌وانگه، یه‌كێكه له لیژنه‌هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه رۆژانه سه‌ردانی مه‌له‌وانگه‌كان ده‌كات، شوێنه‌كان پابه‌ندی مه‌رج ورێنمایه‌كانی كاركردن به‌تایبه‌ت مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی ده‌كاته‌وه و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچی شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.