درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند کەسێکی نەناسراو گوڕی کەسێکی ئایینی مەسیحی بە ناوی قوبە جانك هەڵدهدەنەوە
شایهتحاڵێک بە ناوی غازی عەلی کە خەڵکی گوندی ئەفریفیە لە سنوی ناحیەی ئەتروش بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە ئەوان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی بۆ سەردانی مردوەکانی خۆیان سەرەدانی گۆڕستانی گوندەکەیان کردووە دەبینن ئیسك و پروسکی مردووەکە دەرهێنراوە و گۆڕەکە بە تەواوی هەڵدراوەتەوە
ئەو شایهتحاڵە گوتیشی کاتی خۆی مەسیحییەکانی ئەتروش لەم گوندەی ئێمە مردووەکانی خۆیان بە خاک دەسپارد ،بۆیە ئەو کەسە نەناسراوانە ڕەنگە بۆ ئەوە هاتبن بەبیانووی هەبوونی ئاڵتوون و کەل و پەلی کۆن و شوێنەواری لەگۆڕەکە هەیە و دەربێنن
هەروەها شایتحاڵەکە گوتیشی تا ئێستا دیار نین ئەو کەسانە کێن و ئەوان هێزە ئەمنییەکانیان ئاگادار کردۆتەوە و لە ئێستاشدا سەر قاڵی لێکۆلینەوەن بۆ ئەوەی ئەو کەسانە بدۆزنەوە کە گۆڕەکەیان هەڵداوەتەوە

عهزیز ئهحمهد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.