نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له عومه‌ر سه‌ید عه‌لى كرد كه دووباره به ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌ڵبژێردرایه‌وه و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ئه‌ركه‌كانیدا بۆ خواست.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 14/9/2019 له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌ید عه‌لى، ڕێكخه‌رى گشتیى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، نێچیرڤان بارزانى، وێڕاى پیرۆزبایى و ده‌ربڕینى خۆشحاڵى به دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به‌ڕێزیان به ڕێكخه‌رى گشیتى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دووپاتى كرده‌وه عومه‌رى سه‌ید عه‌لى به مێژووى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌یى و كه‌سایه‌تیى خۆى، شایه‌نى دووباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بوو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و تیمى تازه‌ى سه‌ركرایه‌تیى بزووتنه‌وه‌كه كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆیان و بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان خواست. لاى خۆیه‌وه عومه‌رى سه‌ید عه‌لى پێزانینى خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.