Erbil 38°C چوارشەممە 27 ئایار 05:04

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات

بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان
کوردستان TV
100%


مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی بە رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2019/9/14  لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پیرۆزبایی لە عومەری سەید عەلی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن و گوتیشی: "هیوادارین تەبایی و هەماهەنگی و یەکڕیزی نێوان لایەنەکان بەردەوام بێت لە پێناو خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان.

عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد و پشتگیریی بزووتنەوەی گۆڕانیشی دووپات کردەوە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.