ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری و یارمه‌تی گه‌یانده 200 خێزانی ئاواره‌ی بۆردوومانه‌كانی توركیا له گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌ییان له سنوری قه‌سرێی قه‌زای چۆمان.
نێچیروان عه‌بدولواحید گوانی، به‌رپرسی ئۆفیسی سۆرانی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: له‌به‌رده‌وامی كاره‌خێرخوازیه‌كانماندا ئه‌مڕۆ هه‌ستاین به دابه‌شكردنی كۆمه‌كی سه‌ره‌تایی به‌سه‌ر 200 خانه‌واده له گونده‌كانی دۆڵی باڵه‌ییان له باڵه‌كایه‌تی، كه به‌هۆی بۆردوومانی دوو ڕۆژی رابردووی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئاواره‌بوون.
هاوكات شاخه‌وان حوسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی قه‌سرێ به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند: نزیكه‌ی 200 خێزان له گونده‌كاندا به‌هۆی بۆردوومان ژیانیان له مه‌ترسیدایه و زۆرینه‌شیان ئاواره‌بوونه، ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، لقی هه‌ولێری مانگی سووری عێراقی هاوكاری گه‌یانده ئه‌و ئاوارانه.
سه‌باره‌ت به ئه‌و پڕۆژانه‌ی به‌هۆی بۆردوومانه‌كه په‌كیان كه‌وتووه، ناوبراو گوتی: ڕێگاوبان و تۆڕی كاره‌بای نیشتیمانیمان بۆ گونده‌كان چاكردۆته‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی چڕوپڕیش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی پڕۆژه‌كان له‌و گوندانه بكه‌ونه‌وه سه‌ر سكه‌ی خۆی، بۆ ئه‌وه‌ی ژیان بۆ گوندنشینان ئاسایی بێته‌وه.
كه‌ریم سمكۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.