له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ،دوای ڕوودانی 17 تاوانی دزی لە ماوەی کەمتر لە مانگێک لە پاڕکینگەکانی (پاڕک ڤی‌و ـ ئیمپایەر ـ پارکی سامی عه‌بدولره‌حمان) پۆلیس بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەولێ توانی تۆمەتبار دەستگیر بکات.
مقه‌ده‌می ماف ئومێد عارەب بەرپرسی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی باکوور رایده‌گه‌ێنێت ، دوای ئه‌وه‌ى 17 تاوانى دزی كردن لە سنووری بنکەکەمان لەماوەی کەمتر لە مانگێک، روویدا و دۆسیه‌ى لیۆكۆلینه‌وه بۆ رووداوه‌كان كرایه‌وه به‌هاوكاری ئاسایشى هه‌ولێر ئێمەش توانرا تۆمەتبار دەستگیر كرا و دانی نا بە تاوانەکەی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌شڵێت ، تۆمەتبار بە ناوی (ح.م.ک) تەمەنی 31 ساڵه و ، بەڕەگەز سووری، دانی نا بە تاوانەکەی کەوا هەڵسابوو بە شکاندنی جامی چەندین ئۆتۆمبێل و دزینی بڕێکی زۆر پارەو کەل و پەلی نێو ئۆتۆمبێلەکان کە بڕەکەی بە نزیکەی (40٫000$) چل هەزار دۆلاری ئەمەریکی دەخەمڵێنرێت لە پاڕکینگەکانی (پاڕک ڤی‌و- ئیمپایەر ـ پاڕکی سامی عه‌بدولره‌حمان)
پۆلیسى هه‌ولێر راشیده‌گه‌ێنێت پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوه‌كه كرایه‌وه و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا، بڕیاردرا بە بەند کردنی تۆمەتبار بە ماددە (446)لە (ی.س.ع)
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.