دوای ئه‌وه‌ى لە بەنزینخانەیەک ئاگر لە جەستەی كوڕ و باوكێك بەردەبێت باوكه‌كه دوای 6 رۆژ مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه گیانى له‌ده‌ستدا
دوای ئه‌وه‌ى رۆژى 9 ى 9 ى 2019 ، دوای ئەوەی لە بەنزینخانەیەكی شارۆچكەی چەمچەماڵ كوڕێك ئاگری تێبەردەبێت، باوكی بەهانایەوە دەچێت و بەهۆیەوە باوەكەش دەسووتێت.
سه‌ره‌تا ئاگر لە جه‌سته کوڕه‌كه به‌ربووه كه ته‌مه‌نی 13 ساڵه بەناوی پەیوەند کارزان کاکەخان، باوکیشی بۆ فریاکەوتنی کوڕەکەی هه‌وڵی كوژانه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی دا‌و له ئاكامدا هه‌ردووكیان سووتان.
په‌یامنێری كوردستان تیڤى رایگه‌یاند ، له‌رووداوه‌كه‌دا کوڕەکە 35% ی جەستەی سووتا و باوکیشی بەناوی کارزان کاکەخان تەمەن35 ساڵ، به‌رێژەی زیاتری 80% جەستەی سووتا هەردووکیان رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سووتاوی سلێمانی کران ، پاش 3 ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی ئێمێرجنسی سلێمانی و 3 ڕۆژ مانەوەی لە تورکیا و دوای 6 ڕۆژ لەو ڕووداوەدا نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 15 ى 9 ى 2019 ناوبراو گیانی لە دەست دا
په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى بڕیارە سبەی دووشه‌ممه 16 ى 9 ى 2019 تەرمەکەی ڕەوانەی کوردستان بکرێتەوە ...
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.