له كه‌ركووك سێ چەکداری نەناسراو به زه‌بری چه‌ك، ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیه‌كی هه‌ولێر ده‌رفێنن كه پیشه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی دراو بووه، و بڕی 120 ملیۆن دیناری عێڕاقی تیدا بووە.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه له نزیک پارکی (بابا گوڕگوڕ) شاری كه‌ركووك، لەلایەن سێ چەکداری نەناسراو بەئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆپترا - ڕەنگـ ڕەش - ژمارە نەزانراو) ڕێگری لەئۆتۆمبێلێکی جۆری (سەنتاڤی - ڕەنگی سپی - مودێل 2018) کرا، کە خاوەنەکەی هاووڵاتیەکی کوردی دانشتووی شاری هەولێرە بەناوی (فیراس) و پیشەی گۆڕینەوەی دراوە بەزەبری چەکـ ئۆتۆمبێلەکەی دەدزن کە بڕی 120 ملیۆن دیناری عێڕاقی تیدا بووە و بەرەو شوێنێکی نەزانراو هەڵدێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.