حكوومه‌تی عێراق ره‌تیكرده‌وه كه خاكی وڵاته‌كه‌ی بۆ هێرشكردنه سه‌ر سعودیه به‌كارهێنرابێت .
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هات كه به پێی چه‌ند راپۆرتێك هێرشه‌كانی سه‌ر كۆمپانیای ئارامكۆی سعودیه له خاكی عێراقه‌وه ئه‌نجام دراوه .
له‌وباره‌یه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند عێراق ئه‌و هه‌واڵانه ره‌تده‌كاته‌وه كه له ژماره‌یه‌ك میدیای ناوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانیدا بڵاوكراونه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن گوایه خاكی عێراق بۆ هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی سعوودییه به‌كارهێنراوه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه كه عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه پابه‌نده به ده‌ستوور و رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی خاكی وڵاته‌كه‌ی دژی وڵاتانی دراوسێ و براو و هاوڕێكانی ، حكوومه‌تی عێراق به توندی رووبه‌ڕووی ئه‌وانه ده‌بێته‌وه كه ده‌یانه‌وێت ده‌ستوور پێشێل بكه‌ن .
به‌یاننامه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌ش داوه كه لیژنه‌یه‌كی عێراقیی په‌یوه‌ندار بۆ چاودێریی زانیاریی و پێشهاته نوێیه‌كان پێكهێنراوه و داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ن ده‌ست له هێرشكردنه سه‌ر یه‌كتری هه‌ڵگرن تا نه‌بێته هۆی زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددی بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كان.
به پێی راپۆراتێكی رۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی شاره‌زایانی ئه‌مه‌ریكی و سعوودی لێكۆڵینه‌وه له هێرشی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی كۆمپانیای ئارامكۆ ده‌كه‌ن و پێیانوایه كه له‌وانه‌یه هێرشه موشهكییهكه له ناو خاكی عێراقه‌وه یان خاكی ئێرانه‌وه ئیهنجام درابێت ، هاوكات تارانیش تۆمه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌مباره‌یه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه.
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له تویتێكدا نووسیویه‌تی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك به‌رده‌ست نییه كه مووشه‌كه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه ئاراسته كرابن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.