له دوای ئه‌وه‌ی ئێواری روژی هه‌ینی هاولاتیه‌كی ته‌مه‌ن 50 سالان به مه‌به‌ستی مه‌له‌كردن روو له رووباری زێی گه‌وره ده‌كات له گوندی چه‌مه‌ی سنوری قه‌زای به‌رده‌ش به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له مه‌له‌كردن خنكا، دواتر تیمه‌كانی ژێر ئاوی له به‌ریوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی قه‌زای ئاكرێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و له دوای 3 رۆژ گه‌ران ئیًوارهی ئه مرۆ ته‌رمه‌كه‌ی به دووری زیاتر له 3 كیلومه‌تر له شوینی خنكانی دۆزرایه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مقدم فیراس یاسین به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌رگری شارستانی ئاكرێ به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، كه تیمه‌كانیان ماوه‌ی 3 رۆژه به دوای ته‌رمی كه‌سه خنكاوه‌كه‌دا ده‌گرێن و به دووری 3 كلیومهتر له شوینی رووداوه‌كه دۆزرایه‌وه.
مقدم فیراس یاسین وتیشی" ته‌رمه‌كه راده‌ستی پولیس كراوه و بۆ پزیشكی داد له هه‌ولێر گوازرایه‌وه.
شایانی باسه هاولاتیهكه ناوی "عبدلقادر سلیمان فه‌تاحه" و ته‌مه‌نی 50 ساله و دانیشتوی شاری هه‌ولیره و پیشه‌ی پیشمه‌رگه بووه. به پێی زانیاریه‌كان به راورد له‌گه‌ل پارسال رووداوی خنكان له سنوری قه‌زای به‌رده‌ره‌ش كه‌می كردوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.