وەزارەتی ناوخۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی بۆ رای گشتی بڵاوكردهوه، لە بارەی نووسراوێک كه هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لە بارەی نووسراوێکی بڵاودەکاتەوە کە ئاراستەی پارێزگای دهۆک کراوە و تایبەتە بە خەرجییەکانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە دهۆک .
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، پارێزگاکان لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە نووسراو ئاراستەی وەزارەتەکان دەکەن، ئەم نووسراوەش هی سەردەمی کابینەی هەشتەمە کە پارێزگای دهۆک داوای رەزامەندی کردبوو لە وەزارەتی دارایی و ، وەزیری پێشووی داراییش داوای کردبوو لە سەر بودجەی پارێزگا پارەکە خەرج بکرێت ، بەڵام پارێزگای دهۆک وەڵامی نووسراوەکەی دابووەوە کە بودجەی پێویستیان نییە .
بۆیە دواتر لەلایەن وەزارەتی داراییەوە رەزامەندی وەرگیراو لە رێگەی وەزارەتی ناوخۆوە پارێزگای دهۆک ئاگادار کراوەتەوە لە رەزامەندییەکە .
واتا وەزارەتی ناوخۆ پارەکەی خەرج نەکردووە بەڵکو تەنیا پارێزگای دهۆکی لە رەزامەندییەکە ئاگادار کردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.