پارێزەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سكاڵای دژی ماددەی 16ـی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تۆماركرد.
له‌م باره‌یه‌وه سەردار ھەرکی، پارێزەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان له لێدوانێكی بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی گوتی: ئه‌مرۆ من به نوێنه‌رایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و به‌تایبه‌تی لیژنه‌ی مادده‌ی 140 یان لیژنه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، داوایه‌كمان له دادگای ئیتحادی باڵا تۆمار كرد بۆ تانه لێدان له قانوونی ته‌عدیلی قانوونی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق.
سەردار ھەرکی گوتی ئه‌م یاسایه چه‌ندین سه‌رپێچی زه‌قی ده‌ستووری تێدایه ئێمه پێمان وایه له‌به‌ر ئه‌و سه‌رپێچیانه نه‌ك ته‌نها زیان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵكو زیان به هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زیانه زیاتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان بێت.
پارێزەری لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان گوتی: چه‌ند بڕگه‌یه‌كی هه‌یه نایه‌كسانیه‌كی زۆری تێدایه تیبێنی هه‌ر سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌م قانوونه ڕێڕه‌وی خۆی وه‌رنه‌گرتووه، وه سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران دوا ساته كۆتاكان پێشنیارێكی كردووه كه ده‌نگی له‌سه‌ر دراوه، ئه‌و ده‌قانه نه‌بووه كه له‌سه‌ری رێككه‌وتن كراوه، یان لیژنه‌ی یاسایی پێشكه‌شی كردووه، سه‌رپێچیه بۆ مادده‌ی 128 و 129 ئه‌و ماددانه‌ی 131 له په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه هاوكات ده‌كاته سه‌رپێچیه‌كی زه‌ق له بۆ مادده‌ی 51ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق، جگه له‌وه‌ی مادده‌ی 12 ده‌ڵێت (ده‌فته‌ر نفوس و كۆبۆنی خۆراك)ی خه‌ڵكی كه‌ركووك هاوتا ده‌كرێت ئه‌گه‌ر یه‌ك نه‌بوون ئه‌وه ناویان لاده‌برێت له تۆماری ده‌نگده‌ران، به‌مه‌ش بێ به‌ش ده‌بن له ده‌نگدان، ئه‌وه‌ش سه‌رپێچیه‌كی زه‌قه له هه‌موو عێراق، ئێمه‌ش پێمان وایه ده‌بێته مایه‌ی جێگیركردنی سیاسه‌تی گۆرانكاری دیمۆگرافیا ئه‌وه‌ی ئێمه پێشتر پێمان ده‌گوت ته‌عریب و راگواستنی به‌زۆر ملێ.
له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا سەردار ھەرکی گوتی: هه‌روه‌ها له مادده‌ی 16 به چاوێكی نایه‌كسانی ته‌ماشای كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا ده‌كات به بیانووی ئه‌وه‌ی كه بارودۆخێكی تایبه‌تی لێبووه، وه ئێمه لێره پرسیار ده‌كه‌ین ئه‌و بارودۆخه تایبه‌ته له دیاله نه‌بووه، له سه‌لاحه‌دین نه‌بووه، له ئه‌نبار نه‌بووه، بۆیه پێمان وایه كه هۆیه‌كانی ده‌رچواندنی ئه‌و یاساییه یان ئه‌و ماددانه زیاتر سیاسین له‌وه‌ی كه یاسایی بن، یاخود بۆ رێكخستنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت، په‌رله‌مانی عێراق، وه‌كو په‌رله‌مان پێویسته به یه‌ك چاو سه‌یری هه‌موو هاووڵاتیانی عێراق بكات نه‌ك به چاوێكی جوداكاری یان به‌پێی ره‌گه‌ز یان به‌پێی ئاین.
داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.