له رووداوێكی هاتووچۆدا له‌سه‌ر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و سیانی تریش برینداربوون.
راگه‌یاندنی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رووداوێكی هاتووچۆی قورس له‌سه‌ر ڕێگای ناڵپارێزـ پێنجوێن روویداوه‌و به‌هۆیه‌وه دوو سه‌رنشین گیانی له‌ده‌ست داوه و سیانی تریش بریندارن"، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ئێستا دوو تیمی نه‌خۆشخانه و دوو ئه‌مبوڵانس له‌شوێنی رووداوه‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد كه "قوربانیه‌كانی رووداوه‌كه خه‌ڵكی ته‌كیه‌ی چه‌مچه‌ماڵن و ویستویانه سه‌ردانی ئێران بكه‌ن و له رێگا تووشی ئه‌و كارهساتهبوون".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.