عه‌مید حسێن عه‌بدوڵلا به‌ڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به هاتووچۆی سلێمانى راگه‌یاند : ئه‌و داهاته‌ی له‌فرۆشتنی ژماره تایبه‌ته‌كانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستمان ده‌كه‌وێت، 80%ی بۆ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌كه‌و 20%یشی بۆ بواری هاتوچۆی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت.
وتیشی:" ژماره 1988 نافرۆشین و له‌مۆنۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه دایده‌نێین، چونكه ئه‌و ژماره‌یه ئاماژه‌یه به‌ساڵیادی كیمیابارانكردنی شاره‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه، ئه‌مڕۆ 16ی ئه‌یلولی 2019، ته‌نها ژماره (1-9) ده‌خرێته فرۆشتنی زیادكراوه، له‌ڕۆژانی ئاینده‌شدا ژماره (10-99) ده‌فرۆشرێت.
سه‌باره‌ت به‌نرخی ژماره‌كانیش، عه‌مید حسێن عه‌بدوڵلا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، نرخی ژماره (1) له یه‌ك ملیاره‌وه ده‌ستپێده‌كات، ژماره (2-9) له 600 ملیۆن دیناره‌وه ده‌ستپێده‌كات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.