كاتژمێر 9ی به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی شاری كه‌ركوك ژنێكی موالید 2001 له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه په‌یامنێری كوردستان تیڤی له كه‌ركوك پێی ڕاگه‌یاندین: به هۆكارێكی نادیار ژنێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵان به ناوی (ه، م، ح) له ڕێگه‌ی خۆهه‌ڵواسین به په‌ته‌وه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ڕووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه ماڵكه‌و ته‌رمه‌كه‌یان به مه‌به‌ستی پشكنین گواسته‌وه بۆ پزیشكی دادی كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌سه‌ر هۆكاری خۆخنكاندنه‌كه‌ی ده‌ستی پێكردووه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.