سەوسەن گەردی سەرۆكی لیژنەی شەھیدان و جینۆساید لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووه كه ساڵانی رابردوو بە ھۆكاری جیاواز ژمارەیەكی بەرچاو پێشمەرگە لە كاتی ئەركدا گیانیان لە دەست داوە و لیژنەیەك لە وەزارەتی كاروباری شەھیدان و پێشمەرگە پێك ھاتووە بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ئەو پێشمەرگانە، چونكە نایشارینەوە لەوانەیە تێكەڵییەك ھەبێت لە تۆماركردنی ئەو برا پێشمەرگانە و مەرج نییە ھەموویان لە كاتی دەوامدا گیانیان لە دەست دابێت.
ناو براو راشیگهیاندووه كه لیژنەكە ھەڵدەستێت بە یەكلاكردنەوەی دۆسیەی ھەموو ئەو پێشمەرگانەی لە رابردوودا گیانیان لە دەست داوە و ئەوانەی لە كاتی ئەركدا یان لە رێگای چوونیان بۆ دەوام بە ھەر ھۆكارێك گیانیان لە دەست دابێت، جیا دەكرێنەوە لەوانەی لە ماڵ و شوێنی دیكە گیانیان لە دەست داوە.
سەوسەن گهردی دهشڵێت كه دوای یەكلاكردنەوەی ناوی ئەو پێشمەرگانە، بڕیار لە چارەنووسیان دەدرێت، چونكە بەپێی یاسا بە شەھید ھەژمار ناكرێن، بەڵام ئێمە كار بۆ ئەوە دەكەین بڕیارێكی تایبەتیان بۆ دەربكرێت و بە شەھید ھەژمار بكرێن، لەبەر ئەوەی مادام لە كاتی ئەركی پیرۆزی پێشمەرگایەتیدا گیانیان لە دەست داوە، پێویستە ئەوە لە بەرچاو بگیرێت و بە شەھید ھەژمار بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.