لیژنەی ناوچە كوردستانییهکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم، چەندین پرسی تاووتوێکرد لەوانەش باسکردنی کۆبوونەوەی جێگرى سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان.
بهمهبهستی تاووتوێكردنی چهند پرسێكی گرنگی پهیوهست بهكارى لیژنهكه، كاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆى ئهمڕۆ دووشەمە 2019/9/16، لیژنەی ناوچە كوردستانییهکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەسەرپهرشتیی جوان یونس ڕۆژبەیانی سهرۆكی لیژنهو ئامادەبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنهو بڕیاردەرو ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەكه کۆبوونەوەی ئاسایی خوی ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرس تاووتوێکران لەوانەش باسکردنی کۆبوونەوەی جێگرى سەرۆکی پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکایەتیی لیژنە ھەمیشەییەکانی پەرلەمان، ھەروەھا خوێندنی ئەو ڕاپۆرت و نوسراوانەی کە لەلایەن ھاووڵاتییانی ناوچەکانی دەرەوە بە لیژنەکە درابوون، لەوانە ئەو راپۆرت و نوسراوانەی کە دوێنێ لەلایەن نوێنەرانی قوتابیانی پەیمانگهو زانکۆکانی ناوهچە كوردستانییکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم بەلیژنەکە درابوون کە خۆی لە کێشەی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگەکانی ئەو ناوچانە دەیبینییهوه، بڕیاردرا بۆ زیاتر بەدواداچوون بۆ کێشەی قوتابیانی ئەو ناوچانە نوێنەری ھەردوو وەزارەتی پەروەردەو خوێندنى بالا بانگهێشتی لیژنەکە بکرێن.
لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەردار ھەرکی پارێزەری راسپێردراو لهلایهن پەرلەمانهوه بۆ پرسی تانەدان و تۆماركردنی سكاڵای یاسایى لهدادگای فیدرالیی عێراق دژ بهیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانى عێراق ئامادهبوو بەمەبەستی روونکردنەوەو پێدانی زانیاری لەسەر پرسهكه به لیژنهكه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.