مافورێكی ده‌ستی به ئه‌ندازه‌ی 47 مه‌تر به‌رینی و 27 مه‌تر درێژی بۆ فرۆشتن ئاماده‌كراوه .
تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و مافوره له‌وه‌دایه كه به ده‌ست دروستكراوه له شاری ئه‌سفه‌هانی ئێران ماوه‌ی 4 ساڵ و نیو كاتی پێویست بووه‌و به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری سه‌رنج راكێش نه‌خشێندراوه ونه‌خشه‌كه له جۆری (توره‌نج و چله) یه كه باشترین شێوازی مافوره، دروستكردنی ئه‌و مافوره له‌ماوه‌ی چوارساڵ و نیو 24 كه‌س له شه‌و رۆژ كاریان تیداكردوه.
جێی باسه جۆری مافوری (تورنج وچله) ته‌مه‌نێكی كۆنی هه‌یه وتائێستاش به‌رده‌وامه، چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ندین شێوازی جۆراجۆری سه‌رنج راكێش دروستكراوه له‌لایه‌ن شازاده‌كانی سعودیا و ئیمارات به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشران كه بۆ هه‌ر مافورێك له‌نێوان (4- 6 ) ملیۆن دۆلار فرۆشراون.
كوردستان تیڤی/ كامران






کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.