ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ١٧ی ئه‌یلوول ٢٠١٩ به ئاماده‌بوونی رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پڕۆسه‌ی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د و سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سنووری پارێزگای ھه‌ولێر ئاماده‌یبوون تیایدا، فه‌رسه‌ت سۆفی له شوێنی نه‌وزاد ھادی وه‌ك پارێزگاری نوێی ھه‌ولێر ده‌ستبه‌كاربوو.
وه‌زیری ناوخۆ له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د رایگه‌یاند: له پێناو گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و كاركردن و گۆڕینی میكانیزمه‌كانی كاركردن، پۆستی پارێزگار ئاڵوگۆڕكراوه و خزمه‌تكردنی به‌رچاوی نه‌وزاد ھادی-یش وه‌ك پارێزگاری پێشووش به ھه‌ند وه‌رگیراوه.
پارێزگاری پێشووی هه‌ولێريش، نه‌وزاد هادی پشتیوانی خۆی بۆ پارێزگاری نوێ، فه‌رسه‌ت سۆفی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌و وه‌ك كارمه‌ندێك پۆسته‌كه‌ی پێشووی به‌ڕێوه‌بردووه و ئاماده‌یه بۆ هه‌ر به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك كه رایبسپێرن.
فه‌رسه‌ت سۆفی رۆڵی پارێزگاری پێشووی به‌رزنرخاند و رایگه‌یاند: ته‌واوكه‌ری كاره‌كانی پێشووی ده‌بێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌یشكرد كه ستافی پارێزگاری هه‌ولێر له‌ماوه‌ی رابردوودا گرنگی خۆی ھه‌بووه له گه‌شه‌پێدانی ھه‌ولێر و له‌مه‌ودواش به‌یه‌كه‌وه كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌ولێر زیاتر گه‌شه بكات.
فه‌رسه‌ت سۆفی دووپاتیشیكرده‌وه كه كار بۆ دڵسۆزی، راستگۆیی، ده‌ستپاكی و بێلایه‌نی ده‌كه‌ن و ئاشكرایشی كرد كه له‌ماوه‌ی داهاتوودا، به‌رنامه‌ی كاره‌كانیان له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له كۆتایی رێوڕه‌سمه‌كه‌دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك و ماندووبوونی، بڕوانامه‌ی سوپاس و پێ‌زانین به نه‌وزاد هادی به‌خشرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.