دوای رێوڕه‌سمی ده‌ستاوده‌ست كردنی پۆستی پارێزگاری هه‌ولێر رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: گۆڕانكاری لە پۆستی پارێزگاری ھەولێر لە چوارچێوەی كارنامەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتە كه مه‌به‌ست لێی بەرەوپێشبردنی كاری ئیدارییە لە ھەرێمی كوردستان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئەم ئاڵۆگۆڕیانە لە پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و لە ھەموو شوێنێك گۆڕانكاری دەست پێدەكات نەك ھەر لە پۆستی پارێزگار بگره له پۆستەكانی دیكەو لە ھەر شوێنێك پێویست بێت گۆڕانكاری دەكرێت.
سه‌باره‌ت به پۆستی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و كشانه‌وه‌ی یه‌كێتی رایگه‌یاند: هێشتا هیچ هه‌نگاوێكمان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی ئه‌و گۆڕانكارییانه و ئه‌و كۆنووسهی كه واژۆی له‌سه‌ر كراوه نه‌هاویشتووه .
هیواشی خواست كه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پۆسته‌كان بگه‌نه رێككه‌وتن و جه‌ختیشی له پاڵپشتی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، له هه‌ر جۆره رێككه‌وتنێك له‌و باره‌وه راگه‌یاند.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی ھەرێمی كوردستان سه‌باره‌ت به سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری عێراق و ئه‌جێندای ئه‌و سه‌ردانه رایگەیاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ ئێواره سه‌رۆكۆماری عێراق به یاوه‌ری شاندێكی باڵا سه‌ردانی هه‌رێم بكات و له‌گه‌ڵ هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆ ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.
لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان ھەولێر و بەغدا بۆ رێككەوتن لەسەر كێشە ھەڵواسراوەكانی نێوانیان وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم رایگه‌یاند: ھەنگاوی باشمان بڕیووە و لێكتێگەیشتنی باش لەنێوانی شاندی ئێمه و بەتایبەتی لەگەڵ عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق هه‌یه. ھەروەھا پەیوەندییەكی پتەو لەنێوان مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و عادل عەبدولمەھدی سەرۆكوەزیرانی عێراق ھەیە، ئومێد دەكەین لە ئایندەیەكی نزیكدا هه‌نگاوی باش و ھەواڵی خۆش هه‌بێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد : بڕیاربوو تیمێكی تەكنیكی دارایی ھەرێم سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ تیمی حكوومەتی عێراق تاوتوێی بودجەی ساڵی 2020 بكەن، بەڵام بەھۆی گەشتی سەرۆكوەزیران و جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆككۆماری عێراق و هاتنیان بۆ كوردستان و سه‌ردانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له ئێستادا ئه‌و سەردانه بۆ كاتێكی دیكه‌ی نزیك دواخراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.