سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به ئاماده‌بوونی وەزیری دەوڵەتی هیندستان و ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی هه‌رێم له هه‌ولێر په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری گاندی لادرا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/9/2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رێز ڤێرماڤالی مۆرالی دەھاران وەزیری دەوڵەتی هیندستان بۆ كاروباری دەرەوە و په‌رله‌مان، ڕێوڕه‌سمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری مه‌هاتما غاندی له پاركی شه‌هید سامی عبدالرحمن له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
ڕێوڕه‌سمه‌كه كه بۆ یادی 150 ساڵه‌ی له‌دایكبوونی گاندی بوو، ژماره‌یه‌كی زۆری به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و دیپلۆماتكار و نوێنه‌رانی هیندستان و وڵاتانی بیانی تیایدا ئاماده بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.