مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەهۆی کۆچی دوایی حاجی عەلی زێوێی پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەکەی کرد، ئهمه دهقهكهیهتی:
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عەلی زێوێیی کەسایەتی نیشتمانپەروەر وکۆمەڵایەتی دیاری شاری سلێمانیم بیست.
پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان لە خانەوادە بەڕێزەکەی دەکەین و ئومێدەوارین خوای مەزن بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکارەکەی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/9/17
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.