گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌تی عێراق و حكوومه‌تی هه‌رێم كرد و به ئه‌رێنی وه‌سفی كرد.
دواى ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و، دارا ره‌شید وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌چوو.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هه‌وڵه‌كان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌ش له باره‌ی پرسه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فوئاد حوسێن، وه‌زیری دارایی عێراق له‌گه‌ڵ ئاوات جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: بەخۆشحاڵییەوە تێبینییەكان وەرگیران و لە ئایندەیەكی نزیك كۆبوونەوەكان دەستپێدەكەنەوە و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیش بۆ ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێكی هاوبه‌شی گونجاو له‌سه‌ر پرسه‌كان.
سەبارەت بە پرسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی (2020)، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ورده‌كاریی زۆر هه‌ن و گفتوگۆش له باره‌ی ئه‌و ورده‌كارییانه به‌رده‌وام ده‌بن و تێبینییەكان گەیەنراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.