سه‌باح خالید حه‌مه‌د، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران، وه‌زیری به‌رگریی به وه‌كاله‌ت و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوێت، داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد له‌و په‌ڕی ئاماده باشیدابێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر مه‌ترسییه‌ك كه ببێت به هۆی شڵه‌ژانی ئاسایش و سه‌قامگیری كوێت.
ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی كوێت (KUNA) بڵاویكرده‌وه، سه‌باح خالید حه‌مه‌د له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سوپا كۆبووه‌ته‌وه كه سه‌رۆك ئه‌ركان، فه‌ریق محه‌مه‌د خزر تیادا ئاماده‌بوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، وه‌زیری به‌رگریی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گرنگه سوپا له‌وپه‌ڕی ئاماده باشیدا بێت بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسی و رووداوێك كه ببێت به هۆی شڵه‌ژانی ئاسایش و سه‌قامگیری له كوێت و ناوچه‌كه.
سه‌باح خالید حه‌مه‌د داواشی كردووه كه هێزه چه‌كداره‌كانی كوێت زیاتر هه‌وڵه‌كانیان به ئامانجی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسییه‌ك و پاراستنی ئاسایش وڵات و دامه‌زراوه گرنگه‌كان بخه‌نه‌گه‌ڕ.
دوای ئه‌وه‌ی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر فڕینی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان له كه‌ناراوه‌كانی شاری كوێت به‌دی كرا، رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان له وڵاته توندكران به تایبه‌تیش له دامه‌زراوه گرنگه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.