به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكییه‌كانی 10 ڕۆژی ڕابردوی بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری توانراوه 14 تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن به‌پێی چه‌ند مادده‌یه‌ك له‌یاسای سزادانی عیراقی.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه تۆمه‌تبار ڕاگیراوه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی كوشتنی هاوڵاتییه‌ك.
چوار تۆمه‌تبار ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 456 له‌یاسای سزادانی عیراقی كه تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌فێڵكردن لههاوڵاتیانو له‌و ڕێیه‌وه پاره‌یان له‌هاوڵاتیان سه‌ندووه.
چوار تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 477 له‌یاسای سزادان كه تۆمه‌تباران هه‌ستاون به‌زیان گه‌یاندن بهموڵكو ماڵی گشتی.
سێ تۆمه‌تباری تر ده‌ستگیركراون به‌پێی مادده‌ی 2 ی خراپ به‌كار هێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی.
تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 21ی چهكو ده‌ستیشگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆفدا.
تۆمه‌تبارێكی تر ده‌ستگیركراوه به‌پێی مادده‌ی 402 له‌یاسای سزادانی عیراقی، مادده‌كه هه‌موو ئه‌و تاوانانه ده‌گرێته‌وه كه دژی دابونه‌ریتی گشتین.
له‌درێژه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی پۆلیسی سلێمانی‌و دانانی بازگه‌ی كاتی، شه‌وی ڕابردو بنكه‌ی پۆلیسی ڕزگاری ده‌ستیگرت به‌سه‌ر 25 ماتۆڕسكیلی بێسه‌ره‌تاو 67 په‌رده‌ی ئۆتۆمبێل‌و زیاتر له 15 له‌زگه‌ی جامی ڕه‌ش لێكرانهوه.



کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.