Erbil 38°C سێشەممە 26 ئایار 16:41

سعودیه‌: ئێران لەپشتی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانەوەیە

رۆژی شه‌ممه‌ هێرشكرایه‌ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ
کوردستان TV
100%


وەزارەتی بەرگری سعودییە بە فەرمی ئێرانی تۆمەتبارکرد کە لەپشتی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانەوەیە و رایگه‌یاند: فڕۆکە و موشەکەکان ئێرانی بوون.

توركی ئەلمالیكی، وتەبێژ وەزارەتی بەرگری سعودیە ئاماژە بەوە دەكات، كۆماری ئیسلامی ئێران لەپشتی هێرشەكانی سەر كۆمپانیای ئارامكۆ و كێڵگە نەوتییەكانەوە بووە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پارچە چەكێكی خستەروو كە لەهێرشەكاندا بەكارهاتوون.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری سعودییە رایگەیاند فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە باکوورەوە بۆ باشووری سعودییە ئاڕاستەکراون و لە هێرشەکەدا موشەکی کروزی یا عەلی ئێرانی بەکار هاتووە.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ حوسییەکان لە توانایاندا نییە هێرشی لەو شێوایە ڕێکخراو بکەنە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودییە و دڵنیاین لەوەی ئێران لە پشتی هێرشەکەوەیە.

هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی رۆژی شەممە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە سعودیە بوونە هۆی وەستانی نزیکەی نیوەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە کە یەکێکە لە گەورەترین هەناردەکاری نەوت لە جیهاندا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.