وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بریاریدا بە خەرجكردنی مووچەیەكی ساڵی ڕابردوو بۆ كەمئەندامان کە لە لیژنەکانى پشکنین دەرچوون.
به‌پێى نووسراوێك كه‌واژووی ئاوات جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستانى له‌سه‌ره بریاردراوه بە بە خەرجكردنی بڕی یەك ملیار و 704 ملیۆن و 300 هەزار دینار وەك مووچەی كەمئەندامان كە دووبارە لە لیژنەكانی پشكنینەوە دەرچوون.
له‌به‌شێكى دیكه‌ى نووسراوه‌كه‌دا هاتووه ، خەرجكردنی مووچەكە بۆ مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی 2018 یە بۆ پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و یەكە ئیدارییەكان، هەروەها لەو پارەیە خەرج دەكرێت بەپێی ڕێنماییەكان و پێویستە كەسی شایستە بەمەرجی پەسەندی وەزارەتەكانی هەبێت
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.