دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له زاخۆ گه‌نجێك ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌كوژرێت.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌وه ئه‌یاد نوری په‌یامنێری كوردستان تیڤی پێی ڕاگه‌یاندین: له گه‌ڕه‌كی فرقێ له زاخۆ، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵان ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و ده‌كوژرێت.
ڕاشیگه‌یاند: به پێی زانیارییه‌كان گه‌نجه كوژراوه‌كه مه‌سیحییه و خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستانه ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕه‌پانێكی پشت به‌نزینخانه‌ی هۆزان فڕێ دراوه و ئاسه‌واری 3 فیشه‌ك به جه‌سته‌یه‌وه دیاره.
هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا هۆكاری كوشتنی گه‌نجه‌كه دیار نییه و بكوژه‌كان ئاشكرا نه‌بوون و دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ش بۆ پزیشكی دادی دهۆك ده‌ركه‌وتووه.
له باره‌ی ڕووداوه‌كه‌شه‌وه پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاندووه: تا ئێستا ناو ناسنامه‌ی كه‌سه‌كه دیار نییه و پۆلیس سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه له هۆكاری كوشتنی گه‌نجه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.