سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 19 ى 9 ى 2019 ، وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری عێراق بریاری خه‌رج كردنى بره پاره‌ى هه‌رێمی كوردستان بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ده‌ركرد
سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی و ئابووری هه‌رێم وتیشى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بری 453 ملیار دینار ره‌وانه‌ى هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و رۆژى یه‌كشه‌ممه له‌هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌ست به‌دابه‌شكردنى مووچه ده‌كرێت
راشیگه‌یاند له‌هه‌فته‌ى داهاتوو مووچه‌ى مانگی 6 ى ته‌واوی شوێن و وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.