لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهرێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى بڵاوی كردهوه ، كهلههەڵمەتی شەوانەی هێزەکانی پۆلیس بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکو ئوتومبیلو ماتۆرسکیلی بێ مۆڵەت بەردەوامە
راشیدهگهیهنن ، شەوی ڕابردو هێزەکانی پۆلیس لەناو شاری سلێمانیو سەرجەم قەزاو ناحییەکان چەندین بازگەی کاتییان دانا بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەکو ئوتومبیلو ماتۆرسکیلی بێ مۆڵەت.
لەهەڵمەتەکەدا دەستگیرا بەسەر ١٢ دەمانچەو دو کڵاشینکۆفدا کە بێ مۆڵەت بونو خاوەنەکانیان ڕوبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی کرانەوە.
هەروەها دەستبەسەر شەش ئوتومبیلو ١٣٨ ماتۆرسکیلدا گیرا کە بێ سەرەتاو بێ بنەما بون.
هەر لەهەڵمەتەکەدا دەستبەسەر ٥٠٦ پەردەی ڕەشی جامی ئوتومبیلدا گیرا کە لەڕوی یاساییەوە ڕێگە پێنەدراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دهشڵێت ، بەردەوام دەبین لەهەڵمەتەکانی بۆ ڕێگرییکردن لەکاری نایاساییو دابینکردنی هێمنیو ئارامیی بۆ سەرجەم دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.